گەورەساڵان ڕوانگەی منداڵان و ڕوانگەی خودی منداڵ قەبوڵ دەکات

زۆربەی کاتەکان ئەوەی کەی منداڵان و گەورەساڵەکان چۆن شتەکان دەبینن و هەستی پێ دەکەن جیاوازە. هەندێک لەو شتانەی گەورەساڵێک بە گرینگی دادەنێت، منداڵان و گەنجان دەتوانن بە خێرایی لێی تێپەڕن. شتێک کە گەرەساڵێک بە ڕۆتینێکی ئاسایی دادەنێت دەتوانێ تا زۆرترین ئاست منداڵان نیگەران بکات. کەواتە، گوێ بگرە و حیساب بۆ ڕوانگە، هەست، و تێگەیشتنی منداڵان بکە. بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی منداڵان و گەنجان، گرینگە بزانی منداڵان و گەنجان لە بارەی چیدا پرسۆکن و گومانیان هەیە. ئەوان چۆن بیر دەکەنەوە و چ هەستێکیان هەیە؟ چۆن وەڵامی بارودۆخ و ڕووداوە جیاوەزەکان دەدەنەوە؟ چۆن مامەڵەیان لە گەڵ دەکەن؟ کاتی بۆ دابنێ و گوێ بگرە، وەڵامی بدەوە و ڕێز بگرە لە ڕوانگەی منداڵەکەت لە بارەی ئەو شتەی بڕیاڕە ڕوو بدات یان ڕووی داوە، دابنێ. پێ لە سەر ئەوە دابگرە و بە منداڵەکەت بڵێ کە هیچ پرسیارێک بۆ پرسین زۆر گەمژانە یان هەڵە نییە. سرنج بدە بە پرسیارەکانی، جووڵەی ڕوخساری، و ئەو هێمایانەی کە پێشانی دەدەن کە چ هەستێکی هەیە. ئەگەڕ بڕیارە نەشتەرگەری بۆ بکرێ ڕاستگۆیانە بە منداڵەکەتی بڵێ. ئەگەر ئازاری هەیە هیچ کات مەڵێ ئازاری نابێ، بەڵام بڵێ لەم ڕۆژانەدا زۆربەی ژانەکەی تەواو دەبێ یان کەم دەبێتەوە.