بەخێر بێی بۆ MediPrep

لێرە منداڵانی هەموو تەمەنەکان و ئاستەکانی ناسین، دەتوانن زانیاریی زیاتر لە بارەی جەستەیان، لە نەخۆشخانەبوون چ مانایەکی هەیە و پێشتر، لە ماوەی و پاش بیێهۆشی و نەشتەرگەری چ ڕوو دەدات وەدەست بهێنن. لێرە، تۆیش وەکوو باوانێک دەتوانی بۆ سەردانیی نەخۆشخانەی منداڵەکەت ئامادە بی.

ڕەنگە منداڵان و گەنجان سەردانەکانی چاوەدێریی تەندرووستی و ڕێوشوێنەکانیان پێ بێزارکەر و پڕ لە گوشاری دەروونی بێت. ڕەنگە ناچار بن بچنە ژینگەیەکی نوێ و سەیر، کەسانی نوێ، ڕوخسار و ڕۆتینی نوێ ببینن. ڕەنگە پشکنینیان بۆ بکرێت، هەندێ نموونە بۆ پشکنین پێشکەش بکەن، چارەسەری وەربگرن، و تەنانەت تووشی نەشتەرگەری و بێهۆشیش ببنەوە. ڕووداو و ئەزموونی لەم شێوەیە زۆربەی کات لەبیر دەمێننەوە، جا هەموو شتێک بە باشی بچێتە پێش یان هەندێ کێشە و ئەستەمی دروست بێت یان چارەسەرییەکە ئاڵۆز بێتەوە. ئەمەش دەتوانێ کاریگەریی کورتخایەن یان درێژخایەن لە سەر منداڵان، گەنجان، و خێزانەکان دابنێ، هەر بۆیەیش هەموو هەوڵێک دەدرێ بۆ ئەوەی ئەم کاریگەرییانە کەم بکرێنەوە.

ئامادەکردنی گونجاو گوشاری دەروونیی پزیشکیی و نیگەرانی لە منداڵان و گەنجاندا کەم دەکاتەوە. ئەمە ڕەوتەکان ئاسانتر دەکات و لێکەوتە لاوەکییە کورتخایەن و درێژخایەنەکان کەم دەکاتەوە. ئەمە یارمەتیی مامەڵە لە گەڵ ئەوە شتانەی کە روویان داوە دەدات، و دەبێتە هۆی مامەڵەی باشتر لە گەڵ هەر جۆرە چاوەدێری و چارەسەرییەکی دیکە لە داواهاتوودا. بۆ ئەوەی بتوانن لێکدانەوە و تێگەیشتنیان بۆ ئەو شتانە هەبێت کە دەیبیسن، دەیخوێننەوە، دەیبینن و ئەزموونی دەکەن، گرینگە کە دەرفەتی بەردەوام بدرێ بە منداڵان و گەنجان بۆ ئەوەی لە ڕێگەی جیاوازەوە خۆیان ئامادە بکەن.

وەک باوان یان سەرپەرشتیارێک، تۆ لە هەموو کەس باشتر منداڵەکەت دەناسی. تۆ گرینگترین پردی پێوەندیی لە نێوان منداڵەکەت و هەر کام لە ئێمە کە لە نەخۆشخانەکە کار دەکەینی. تۆ پشتیوانییەکی ڕاستەقینەی منداڵەکەتی. زۆر گرینگە کە هەست بکەی بە باشی لە بارەی گرفتەکەدا زانیاریت پێ دراوە و دڵنیا کراوییەوە. کەواتە، با یارمەتیت بدەین باشتر ئامادە ببی و تێبگەی.

تکایە ئەگەر تۆ یان منداڵەکەت لەوەی کە لە نەخۆشخانە چ روو دەدات زۆر نیگەرانن، یان هەر دڵەڕاوکێیەکی دیکەتان هەیە، ئێمەی لێ ئاگادار بکەوە. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی ويڵامی پرسیارەکانت بدەینەوە و یارمەتیت بدەین.