وێدەچێت هەندێک لە منداڵان بە بێ ئەوەی بزانن لە نەخۆشخانە دەمێننەوە، باڵام هەندێکی دیکە زیاتر پەرچەکردار نیشان دەدەن، هەندێکیان دەستبەجێ پەرچەکردار نیشان دەدەن و هەندێکیان درەنگتر. تێگەیشتن لەم پەرچەکردارانە دەتواندرێ ئەستەم بێت و لە کاتی سەیردا ڕوو دەدەن یان گرێدراوی چارەسەریی پزیشکیی نین. ڕەنگە پەرچەکرادرەکان لە شێوەی نیگەرانی؛ ناڕەحەت بوون، گۆشەگیری، یان قسەنەکردن؛ ناچالاکبوون؛ یان کێشەکانی خواردن یان خەوتن خۆیان نیشان بدەن. دەبێ ئاگات لەو پەرچەکردارانە بێت و دڵنیا بی کە ئامادەی لە کاتی ڕوودانیاندا یارمەتیی منداڵەکەت بدەی. هەندێک لە منداڵان و گەنجان پێویستێکی زیاتریان بە لە لابوون هەیە لەم ڕۆژەدا و ڕەنگە بیانهەوێ شەو لە گەڵ تۆ بخەون و بەم شێوەیە هەست بە سەلامەتی دەکەن.
ئاگاداریی هەست، بیر و نیگەرانییەکانی منداڵەکەت بە. ئەو پێویستیی بە نزیکبوون و کاتەی کە منداڵەکەت هەیەتی دابین بۆ ئەوەی هەستێکی سەلامەتی و پارێزراویی تێدا دروست بکەی. لەبیرت بێت کە هەستەکانی تۆ بە ئاسانی دەتواندرێ بۆ منداڵەکەت بگوازرێتەوە، هەر بۆیە هەوڵ بدە ئارام بمێنییەوە، تەنانەت ئەگەر هەست بە نیگەرانیش دەکەی.
ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە یان هەر شتێک هەیە کە لێی دڵنیا نی پەیوەندیی بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بکە. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین و پشتگیریت بکەین.