پێش نەشتەرگەری هیچ مەخۆ

تکایە هەموو ئەو ڕێنماییانەی کە پەیوەندییان بە هیچنەخواردنی پێش نەشتەرگەری هەیە لەبەر چاو بگرە. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خواردن یان خواردنەوەکان ڕەنگە لە ناو سکڕا بگەرێنەوە سەرەوە کە دەتوانێ ببێتە هۆی کێشەی جدی لە بەردەم ڕێگای هەناسە و سییەکان. هەر بۆیەیش هەمیشە لە کاتی کوتنی دوایین جار کە منداڵەکەت خواردن یان خواردنەوەی خواردوە ڕاستگۆ بە، تەنانەت ئەگەر ئەوە ببێتە هۆی چاوەڕوانیی تۆ یان نەشتەرگەرییەکە پێویستیی بەوە بێت لە کاتێکی دواتردا ئەنجام بدرێت.

خواردنەوەکان بە نیسبەت خواردنەکان کاتێکی کەمتریان بۆ هیچ نەخواردنی پێش نەشتەرگەری پێویستە. لە گەڵ ئەوەیشدا، خواردنەوە جیاواەزەکان پێویستییان بە کاتی جیاوازی هیچ نەخواردنی پێش نەشتەرگەری هەیە. بۆ نموونە، ئاومیوە و خواردنەوە شیرەمەنییەکان پێویستییان بەکاتێکی درێژتر لە ئاو، خواردنەوە کاربۆهیدراتییە نەرمکراوەکان و قاوە هەیە. شیری مەمک و شیری فۆرمولا لە نێوان خواردن و خواردنەوەکاندا جێ دەگرن. ئەگەر هەر شتێک لە ڕێنماییەکانی هیچ نەخواردنی پێش نەشتەرگەریدا بۆ تۆ روون نییە پەیوەندیی بە نەخۆشخانە بکە.