هەڵسەنگاندنی ئازار لە منداڵاندا

هەلسەنگاندنی بەردەوامیی ئازار ئەنجام دەدرێ بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت کە ئازارەکە چەندە زۆرە، لە کوێی دایە، و کاریگەرییەکانی ڕەواندنەوەی ئازار چین. زۆربەی منداڵەکان دەتوانن لە بارەی ئازارەکانیاندا قسە بکەن، و زۆر کات باوەنەکانیش دەتوانن یارمەتییان بدەن.

هەڵسەنگاندنی ئازار لە منداڵی تازە لەدایکبوو و منداڵی زۆر بچووکدا دەتوانێ ئەستەم بێت. لە حاڵەتی بچووکترین منداڵەکاندا دەرەجەیەکی ئازار لە سەر بنەمای جۆرە جیاوازەکانی ڕەفتار بەکار دەهێنرێت. ئامرازەکانی پێوانەکردنی ئازار دەتوانێ بە پێی تەمەنی منداڵەکە و ئاستی تێگەیشتنی بەکار بهێندرێت. لێرە، زیاتر دەرەجەی ڕوخسار و دەرەجەی ژمارە لە 1 بۆ 10بەکار دەهێنرێت.