هەرزەکارەکان

ساڵانی هەرزەکاری کاتی گۆڕانێکی گەور لە ژیانی مرۆڤ دایە، و پڕە لە گۆڕانکاریی جەستەیی و هەستەکی. نیگەرانی لە بارەی ئاسایی نەبوون یان بە پێی پێویست باش نەبوون باوە. هەرزەکارەکان پێیان وایە هەموو شتێک بە دەورووپشتیاندا دخولێتەوە. ئەوان پێیان وایە کە هیچ کەس پێشتر هیچ کات وەها شتێکی ئەنجام نەداوە یان وەها هەستێکی نەبووە. مامەڵە لە گەڵ قەبوڵی یارمەتیی بۆ چالاکییە جەستەییەکان بە هۆی نەخۆشییەوە بۆ هەرزەکارەکان ئەستەمە، چونکە ئەو هەستەیان تێدا دروست دەکا کە کەمتر کامڵن و زیاتر لە کۆنتڕۆڵ دان.

ساڵانی هەرزەکاری کاتی ڕزگاری و پێویستیی بڕیاڕدانی سەربەخۆیە. هەرزەکارەکان پێویستییەکی یەکجار زۆر گەورەیان بە هەنگاوێک بەرەو دواوە و پێشاندانی کامڵبوونیان لە ڕێگەی دووربوونەوە لە خێزانە نزیکەکەیان هەیە. هەر بۆیەیش پشتبەستووییەکی زیاتر، کە دەتوانێ دەرئەنجامی ئاسایی نەخۆشی بێ، دەتوانێ بۆ هەر کەسێک کە تووشی دەبێ ئەستەم بێت. بەڵام لە پشت ڕوخسارێکی ڕەق، زۆربەی کاتەکان دەتوانی کەسێکی بچووک، نادڵنیا و نائارام ببینییەوە کە پێویستییەکی زۆری بە یارمەتی هەیە، و لە قووڵایی دڵییەوە دنیایەک سپاسی یارمەتی و پشتیوانی دەکات.

لە گەڵ بێهۆشی، زۆربەی کاتەکان ترسێک لە بەخەبەرهاتن لە ناوەڕاستی نەشتەرگەرییەکەدا یان هیچ کات وەخەبەر نەه بەخەبەرنەهاتن اتن هەیە. زۆربەی کاتەکانیش نیگەرانی لە لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ، کوتنی شتێکی نەگونجاو یان بێ توانایی لە کۆنتڕۆڵی میزڵدان یان ڕیخۆڵە هەیە.

هەرزەکارەکان پێویستییان بەوە هەیە کە وەک کەسێکی گەورەساڵ ببیندرێن، دانیان پێ دابندرێ، ڕێزیان لێ بگیرێت و ئامادە بن. بە گشتی زانیاریی بایلۆلۆژیی پێویستیان بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتیی کاری جەستە و سیستەمی ئەندامەکانیان هەیە. ئەوان دەتوانن بە شێوەی گریمانەیی ئەنجامگیریی لە زانیارییە پێدراوەکان بکەن و لە دەرئەنجامەکانی کۆمەڵێک لە چالاکییەکان بگەن. هەر بۆیەیش هەرزەکارەکان بەوە ئاسوودە نابن کە بە سادەیی پێیان پکوترێ لە کاتی ڕەوتێک یان چارەسەرییەکی دیاریکراودا چ ڕوو دەدات. ئەوان پێویستییان بە زانیاریی چڕ لە بارەی تێکڕای ڕەوتی چاوەدێرییەکە، ئەوەی کە تاقیکردنەوەکان و چارەسەرییەکان چۆن ئەنجام دەدرێن، و لێکەوتە لاوەکییە چاوەڕوانکراوەکان دەتوانن چ بن هەیە.

هەرزەکارەکان دەبێ هان بدرێن بۆ ئەوەی پرسیار بکەن و لە باسەکان، دانیشتنەکانی پرسیار و وەڵام و ئەو بڕیاڕانەی کە پەیوەندییان بەوانەوە هەیە پێ بکرێت. دەبێ ئامادەکردنیان لە کاتێکی باشدا دەست پێ بکات بۆ ئەوەی کاتی پێداچوونەوە و بڕیاڕدانیان هەبێت.