لە هەموو دنیا ساڵانە هەزاران منداڵ و گەنج بە مەبەستی ئەوەی بتوانن پشکنینیان بۆ بکرێت، چارەسەر بکرێن، و نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام بدرێت بێهۆش دەکرێن. ژمارەیەکی زۆری شێوەی بێهۆشی ئەنجام دەدرێت، بەڵام فۆڕمەکانی دیکە پێویستیان بە ئامادەکاریی چڕ بە ڕاوێژکاریی لە گەڵ پسپۆڕانی پزیشکیی جۆراوجۆر هەیە. وەک هەموو دەرمانێکی دیکە، بێهۆشیش هەندێک مەترسیی بۆ هەموو کەسێک – گەنج و بەتەمن- هەیە. ئەگەرچی، پاش چەندین ساڵ گەشەپێدانی کەلوپەل، دەرمان، ڕەوتەکان و زانست، ئەمڕۆکە مەترسییەکانی بێهۆشی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر بووەتەوە و سەلامەتتر کراوە. گەر بمانهەوێ ئەمە سادە بکەینەوە، دەبێ بڵێین کە مەترسیی زیانی جدی بە هۆی بێهۆشییەک زۆر کەمترە لە مەترسیی گەشت بە ئۆتۆمۆبێل.

ئەم خشتەیە مەترسییەکان و ئەوەی کە تا چەند ئەگەری ڕوودانیان هەیە دەخاتە ڕوو.

مەترسی ئاستی مەترسی شیکردنەوە
بێ ئۆقرەیی 1 لە 10 زۆر باو
ڕشانەوە 1 لە 10 زۆر باو
سەرەگێژە 1 لە 10 زۆر باو
سەرئێشە 1 لە 100 باو
هەوکردنی سینگ 1 لە 1000 ناباو
زیان بۆ ددان 1 لە 1000 ناباو
هۆشیاری 1 لە 1000 ناباو
هەستیاریی جدی بە دەرمانان 1 لە 10.000 دەگمەن
گرفتی جدیی شوێنی بێهۆش کراو 1 لە 10.000 دەگمەن
گرفتی جدیی دژەژانی بەهێز 1 لە 10.000 دەگمەن
زیانی مێشک 1˃ لە 100.000 زۆر دەگمەن
مردن 1˃ لە 100.000 زۆر بە دەگمەن

سەرچاوە : https://www.rcoa.ac.uk/patientinfo/risks (بە ئینگلیزی)