منداڵان (6 – 12 ساڵان)

کاتێک منداڵان دەگەنە تەمەنی قوتابخانە، ئەو تواناییەکان تێدا دروست دەبێت کە فانتازیا و واقیعیان بە جیا پێ بڵێی. ئەوان جەستەی خۆیان بە قەد، باسکەکانیان، قاچەکانیان و ناوەوەیان دابەش دەکەن. ئەوان دەتوانن باس لەوە بکەن کە شتەکان چۆن دروست کراون و چۆن کار دەکەن. لەم تەمەنەدا، منداڵێک دەتوانێ بزانێک کە مرۆڤ دەتوانێ نە تەنیا بە هۆی هێزە دەرەکییەکان، بەڵکوو لە بەر گۆڕانکارییەکانی ناو جەستەیش نەخۆش بکەوێت. لەم تەمەنەدا منداڵەکان هۆکاری نەخۆشییەکان بۆ سحر یان سزادان ناگەڕێننەوە، بەڵکوو مرۆڤ دەشێ، بۆ نموونە، بە هۆی باکتریایەک یان ڤایرۆسێکحەوە نەخۆش بکەوێت. لە گەڵ ئەوەیشدا، بیرکردنەوەی سیحراوی دەتوانێت تا تەمەنەکانی هەرزەکاری لە کاتی گوشاری دەروونیدا ڕوو بدات. ئەوان هۆشیارییەکی زیاتر لە پێشتریان لە سەر جەستەی خۆیان هەیە. ڕەنگە پێیان وابێت کە چارەسەی زیانبەخش بێت یان ترسی ئەوەیان هەبێ کە چارەسەری جەستەیان دەگۆڕێ. ڕێک وەک منداڵە کەمتەمەنترەکان پێیان بڵێن کە کام بەشی جەستەیان چارەسەر دەکرێ و کام بەشانەیش دەستیان لێ نادرێت.

منداڵان لەو تەمەنەدا ڕەنگە لەو کەلوپەلانەی لە ژوورێکی نەشتەرگەری دەیبینن بترسن. هەروەها لەم تەمەنەدا ئەوان دەست بە بیرکردنەوە لە بارەی مردن دەکەنەوە. ئەوان ڕنگە خەو و مردن بەیەکەوە پەیوەندی بدەن، و ڕەنگە منداڵانی کەم تەمەنتر نیگەرانی ئەوە بن کە پاش نەشتەرگەری لە خەو هەڵناستن. لە ڕیگەی کوتنی ئەوەی کە لە تەواوی ئەو کاتەی کە خەویان لێ کەوتووە و تا ئەو کاتەی تەواو وەخەبەر دێن بە وردی ئاگایان لێ دەبن و دەیانپارێزن.

منداڵێکی ئەم تەمەنە هەفتەیەک پێش چوون بۆ نەخۆشخانە ئامادە بکە. بە بەراورد لە گەڵ منداڵانی گەنجتردا، منداڵان لەم تەمەنەدا هۆگرییەکی زیاتر بۆ ئەو شتانەی بڕیارە ڕوو بدەن پێشان دەدەن. کەواتە، ئامادەکردنی ئەوان دەبێ لە سەر بنەمای ئەو پرسیارانە بێ کە دەیپرسن. هانیان بدە لە رێگەی بەکارهێنانی نیگارکێشان و وێنەکێسانەوە لە بارەی بیرکردنەوە و نیگەرانییەکانیان پێت بڵێن.