منداڵانی پێش قوتابخانە (3 – 6 ساڵان)

منداڵانی پێش قوتابخانە لە دنیایەکی پڕ لە فانتازیا و بیرۆکەی سیحراویدا دەژین. لە دنیای ئەواندا، شتەکان بە شێوەی سەیروسەمەر تێکەڵ دەکرێن و لێک دەدرێنەوە. هۆکار و ئەنجامەکان ڕەنگە دەست پێ بکەن، کە دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوەی منداڵ بە شێوەیەکی جیاواز هەست بە شتەکان بکات. ڕەنگە بۆ ئەوان قورس بێ هەستەکانی ناوەوەیان لە دنیای دەرەوە پۆلێن بەندی بکەن. بۆ نموونە، منداڵێک ڕەنگە وابزانێ ئازار لە دەرەوەڕا دێ، لە کاتێکدا دەتوانێ سەرچاوەکەی ناوەوەش بێت.

من داڵ تێگەیشتنێکی سادەی لە شتەکانی ناو جەستەی هەیە. هەوان هەموو بەشەکانی جەستەیان پێ ناسکە و زۆربەی کاتەکان ترسێکی گەورەیان لە برینداربوون هەیە. بۆیە زۆر گرینگە پێیان بکوترێ کە کام بەشی جەستەیان چارەسەر دەکرێ و کام بەشیش دەستی لێ نادرێت. لە بەر ئەوەی کە منداڵان لەم تەمەنەدا بە ئاسانی دەتوانن هەست بە گوناح و تاوان بکەن، زۆر گرینگە کە پێیان بکوترێ کە نەخۆشییەکەیان یان گرفتەکەیان هەڵە و خەتای ئەوان نییە.

تا ئەو کاتەی دەگەنە تەمەنی قوتابخانە، منداڵان ترسێکی گەورەیان لە نەناسراوەکانی وەک شەوە، ڕوح، یان ڕوخسارە دەمامکدارەکان هەیە. هەر بۆیە هەندێک لە منداڵەکان ڕەنگە پەرچەکردارێکی پڕ لە ترسیان دەبێ لە کاتی بینینی ئەو ستافانەی کە ڕوخساریان داپۆشیوە یان دەمامکی نەشتەرگەرییان پۆشیوە.

ئامادەکردنی منداڵێکی ئەم تەمەنە دەبێ بە کورتی و سادەیی بێت. منداڵەکان لە ڕێگەی یارییەوە فێر دەبن و یاریی "جانتای دکتۆر" دەتوانی زۆر بەسوود بێت.

منداڵانی پێش قوتابخانە تێگەیشتنێکی سنوورداریان لە کات هەیە. باشترین کاتی ئامادەکردنیان لە ماوەی هەفتەیەک دایە، و پاشان یەک یان دوو ڕۆژ پێش چوون بۆ قوتابخانە وردەکاریی زیاتریان بدەنێ.