منداڵانی تا تەمەن 3 ساڵان

لە گەڵ ئەوەدا کە منداڵ گەشە دەکات، پێویستیی بەو شتانەی کە دەیانناسێت و لە ڕۆتینی ڕۆژانەدا بەردەوام بۆی دووبارە دەبنەوە دروست دەبێت و ئەم شتە ناسراوانەش یارمەتیی دەدات هەست بە سەلامەتی بکات. بۆ ئەو منداڵانە ئاساییە کە هەستێکی ترسیان لەو کەسانە هەبێت کە نایانناسن. وەک باوان یان سەرپەرشتیارێک، لە گەڵ ڕۆتینە ئاساییەکانت لەوێ بی دەتوانێ هەستێکی سەلامەتی و ئاسایش بە منداڵەکەت ببەخشێ.

شیکردنەوەیەکی خێرا و سادە لەو شتانەی کە ڕوو دەدەن بۆ منداڵێکی ئەم تەمەنە بەسە. بۆ نموونە دەتوانی لە بارەی بووکەشووشەیەک یان بووکەڵەیەکی یاری قسە بکەی کە باش نییە و پێویستە بیبەیە نەخۆشخانە. ئاماژە بە کێشە و نەخۆشیی بووکەشووشەکە یان بووکەڵەی یاری کردن بکە، و بڵێ هەمان شتیش بۆ ئەو ڕوو دەدات. خۆت لە باسکردن لەوەی کە چ شتێک لە ناو جەستەی دایە، یان ئەوەی کە لەوێ چ شتێک بڕیاڕە ئەنجام بدرێت، بپارێزە چونکە منداڵانی بچووک لە وردەکاریی لەم شێوەیە تێناگەن.

منداڵانی تەمەنی 3 ساڵان تێگەیشتنێکی گونجاویان لە کات نییە، و بۆیەیش نابێت زۆر زوو ئامادە بکرێن. ڕۆژێک پێشتر، یان ڕۆژی سەردانیی نەخۆشخانەکە باشە.