چەندین چانس بۆ لێکدانەوەی ئەو شتەی ڕووی داوە بە منداڵان و گەنجان ببەخشە. ئەمە چ یەکەم جاریان بێت کە لە نەخۆشخانە دەمێننەوە یان یەکێک لە چەندین جاریان بێت، هەردووک حاڵەت دەگرێتەوە. کاتێک کە شتی جیاوازیان ئەزموون کرد، گەورە بوون و گەشەیان کرد ڕەنگە ڕوانگەکانیان بگۆڕدرێت. هەوڵ بدە وێنەیەکت لە تێگەیشتنی ئێستای منداڵەکەت هەبێت و یارمەتی بدەی خۆی بگونجێنێت.

لە گەڵ منداڵەکەت لە بارەی ئەوەی کە چۆن بیر لە مانەوەی لە نەخۆشخانە دەکاتەوە قسە بکە. ناسینەوە و دروستکردنەوەی بارودۆخەکان و رووداوەکان بۆ لێکدانەوەی منداڵەکە گرینگە. هانی منداڵەکەت بدە پرسیار بکات و هەستەکانی دەرببڕێت. لە گەڵ منداڵەکەت بۆ ڕووداوەکان بگەڕێەوە و هەوڵ بدەن کێشە چارەسەرنەکراوەکان چارەسەر بکەن. هەوڵ بدە لە گەڵ ئەو کەسانەی کە لە هەمان بارودۆخدا بوون پەیوەندی هەبێت و بیریان لێ بکاتەوە.

لەم بارەوە MediPrep دەتوانێ یارمەتییەکی گەورە بێت. ئێمە هانی تۆی باوان یان سەرپەرشتیار دەدەین بۆ ئەوەی منداڵەکانتان هەن بدەن تەنانەت پاش مانەوە لە نەخۆشخانەیش بە بەردەوامی سەردانی MediPrep و میدیا کۆمەڵایەتییە بەردەستەکانی بدەن.

ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە یان هەر شتێک هەیە کە لێی دڵنیا نی پەیوەندیی بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بکە. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین و پشتگیریت بکەین.

Boy with blue and round glasses is lying in bed looking at a tablet.