لە ژووری گەڕاندنەوە

لە کۆتایی نەشتەرگەرییەکەدا، منداڵەکەت دەبردرێتە ژووری گەڕانەوە. لە کاتی خۆیدا پەیوەندیت پێوە دەگیرێت بۆ ئەوەی بچییە ئەوێ. تکایە دڵنیا بە کە دەتواندرێ بە مۆبایلەکەتەوە پەیوەنیدت پێوە بگیرێت، لە ژووری چاوەڕوانیدام یان لە نزیک ئەوێ.

بە گشتی ژووری گەڕانەوە شوێنێکی گەورەیە کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی تەمەنە جیاوازەکان چاوەدێری دەکرێن. خواردن و خواردنەوە لە ژووری گەڕانەوە بە تووندی قەدەغە کراوە، چونکە ئەمە دەتوانێت بۆ منداڵەکەت و ئەو نەخۆشانەی دیکەی نەشتەرگەرییان بۆ کراوە زۆر تێکدەر بێت.

دەتواندرێ ئامێرەکان مۆبایل هەڵبکردێن، بەڵام لە سەر بێ دەنگ بن. دەتوانی کورتە پەیام بنێری، بەڵام ئەگەر دەتهەوێ پەیوەندیی تەلەفۆنی بگریب، تکایە بچوو دەرەوەی ژووری گەڕانەوە.

کەسانێکی گەنج و منداڵی دیاریکراو پەرێشان دەبن و پێویستییان بە هێورکردنەوەیە، بەڵام زۆربەی منداڵەکان هەست بە ماندووی دەکەن و باشترین شت بۆ ئەوان لەخەو هەڵسانی لە کاتی خۆی دایە. هەموو نەخۆشەکان لە رێگەی دەمووچاویانەوە ئۆکسیجێنیان دەدرێتێ. هەناسەدان، لێدانی دڵ و ئاستەکانی ئۆکسیجێنەکەیان بە وردی چاوەدێری دەکرێت. کاتێک منداڵەکەت پێوانەکانی بردنەدەر لە ژووری گەڕانەوەی تێدا بوو، تۆ دەتوانی بگەڕێیەوە بەش یان بچییەوە ماڵ.