لە ژووری نەشتەرگەری

بە گشتی لە کاتی گەیشتن بۆ ژووری نەشتەرگەری، باوانێک یان سەرپەرشتیارێکی منداڵەکە ڕێگەی پێ دەدرێ بچێتە ژووری نەشتەرگەری. داوات لێ دەکرێ جلێکی ژووری نەشتەرگەری، کڵاوێک و داپۆشەرێکی پێڵاو لە بەر بکەی. پاشان منداڵەکەت دەگوازرێتەوە بۆ ژووری نەشتەرگەری و دەبردرێتە سەر مێزی نەشتەرگەری. لە کاتی کاری ئامادەکاری و ئەنجامدانی بێهۆشیدا، دەتوانی لە نزیک مێزی نەشتەرگەریدا دابنیشی و دەستی منداڵەکەت بگری. کاتێک منداڵەکەت خەوی لێ کەوت، یارمەتیت دەدرەێ بچییە دەرەوەی ژووری نەشتەرگەرییەکە.

ئێستاکە خەولێکەوتن زۆر بە خێرایی روو دەدات. ئەمە و بەجێهێشتنی منداڵەکەت لە ژێر دەستی کەسانی دیکەدا زۆر بەی کات ئەستەمە. هەستی لەم شێوەیە لە زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە دۆخی هاوشێوەدا بوون هاوبەشە، و ئەوەی تۆ هەستی پێ دەکەی تەواو ئاساییە. لە گەڵ ئەوەیشدا، تۆ دەتوانی هەست بە ئارامی و سەلامەتی بکەی چونکە منداڵەکەت لە نزیکەوە و لە ماوەی نەشتەرگەرییەکەدا بە بەردەوامی چاوەدێری دەکرێ، و کەسانی ژووری نەشتەرگەری هەموو شتێک لە بارەی بێهۆشیدا دەزانن و هەمیشە ئەوە بۆ هەموو منداڵان لە هەر تەمەنێکدا بن ئەنجام دەدەن.

کاتێک کە منداڵەکەت لە ژووری نەشتەرگەرییە، ئێمە پێسنیارت پێ دەکەین هەوڵ بدەی ئارام بی و پشوویەک بدەی و شتێک بخۆی یان بخۆیەوە. ئەمە یارمەتیت دەدات باشترین پشتیوانیی مومکین پێشکەش بە منداڵەکەت لە پاش نەشتەرگەرییەکە بکەی.