بەرێوەبەریی ئازار

ئێمە ئەمڕۆکە لە هەموو سەردەمێکی دیکە زیاتر لە بارەی ئازار و ڕەواندنەوەی ئازاردا زانیاریمان هەیە. ئەمە بەو مانایەیە کە ئێمە هەم دەتوانین پێش لە ئازار بگرین و بەڕێوەبەریی ئازاری دروست بدەین بە هەموو نەخۆشە بچووک و گەورەکانمان.

بەڕێوەبەریی ئازارێک کە باش کار بکا یانی ئەوەی کە منداڵەکە دیسان زۆر خێراتر چالاک ببێتەوە، کە ئەمەش یارمەتیی چارەسەری و گەڕانەوە دەدات.

ستافەکەمان هەوڵ دەدات پێش لە ئازار بگرێت، پێداویستییەکانی ڕەواندنەوەی ئازار هەڵبسەنگێنێت، ڕەواندنەوەی ئازاری پێویست بدات، و پشکنینی بۆ بکات بزانێ بە باشی کاری کردووە. وەک باوان یان سەرپەرشتیار دەتوانی یارمەتیمان بدەی لە ڕێگەی کوتنی ئەوەی کە کەی پێت وایە منداڵەکەت ئازاری هەیە، و ئاخۆ کاریگەرییەکانی ڕەواندنەوەی ئازار بەسە یان نا.

هەموو ئەو منداڵانەی کە نەشتەرگەرییان بۆ کراوە بە بەردەوامی تا ئەو کاتەی پێویست بێت ڕەوێنەری ئازاریان دەدرێتێ. ئەمەش بۆ دروستکردنی ئاستێکی رەواندنی ئازار لە خوێندا ئەنجام دەدرێ کە بەو مانایەیە کە جەستە بۆخۆی پەرچەکراداری خدی جەستە بە ئازار کەم دەبێتەوە تا ئەو کاتەی ڕەوێنەری ئازاری کەمتر پێویست دەبێت. بۆ هێشتنەوەی خەستیی دەرمان لە ناو جەستەدا، تۆ گەیشتن بە باشترین کاریگەرییەکان و پێشگرتن لە "لووتکەی ئازار"، منداڵەکەت بە شێوەیەکی بەردەوام ڕەوێنەری ئازار وەردەگرێ، تەنانەت ئەگەر لە ئێستادا وا دیار بێت کە هەست بە ئازاریش ناکات. لە ڕیگەی پێدانی بەردەوامی ڕەوێنەرەوەی ئازار و پێشگرتن لە سەرهەڵدانی ئازار، زۆربەی کاتەکان بڕێکی کەمتری دەرمان پێویست دەبێ بدرێتێ. ئەمە ئەگەری لێکەوتەی لاوەکیی وەک قەبزی و ڕشانەوەیش کەمتر دەکاتەوە.

تێکەڵەیەک لەو دەرمانانەی کە بە شێوەی جیاواز کار دەکەن و ڕێگا جیاوازەکانی پێدانی ئەم دەرمانانە بەکار دەهێنرێت بۆ ئەوەی بەڕێوەبەریی ئازار باشترین ئەنجامی لێ بکەوێتەوە.

باوە کە ڕەوێنەری ئازار ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی خوێن بە هۆی ناوخوێنەوە بدرێتێ. لەم حاڵەتەدا، دەتواندرێ دەرمانەکە لە ڕێگەی دەرزی لێدانیان وەک دڵۆپاندنی بەردەواملە ڕێگەی پۆمپێکی پزیشکییەوە بدرێتێ. ڕەوێنەرەوەی ئازار دەشتواندرێ لە ڕێگەی زارەوە بدرێت وەک حەبیان بە شێوەی ئاوەکی و شل.

ڕەوێنەرەوەی ئازار لە گەڵبێهۆشیی شوێنێکی دیاریکراودایانی دەرمانەکە دەدرێتێ یان بە تەنیا دەرزی لە ژێر پێست لێ دەدرێ یان دۆزی بەردەوام لە ڕێگەی دڵۆپاندن دەدرێتێ. بێهۆشکردنی شوێنێکی دیاریکراو پێش لە گواستنەوەی ئازار لەو دەمارانەی کە خزمەتی ئەو شوێنە دەکەن کە دەرمانەکەی بۆ بەکار هێندراوە دەگرێ. کرێمی سڕکردن، کە پێش لەوەی کانۆڵا لە منداڵ دابندرێ تێیهەڵدەسوون، جۆرێکی بێهۆش کردنی شوێنێکی دیاریکراوە.

لە حاڵەتی ڕەوێنەری ئازار بە هاوکاریی سڕکردنی دەمار بێهۆشکردنی شوێنێکی دیاریکراوی نزیک ئەو شوێنەی کە کۆمەڵێک دەماری لێیە لێی دەدرێ بۆ ئەوەی ئەو سیگناڵانەی کە لە گەڵ دەمارەکەدا هاتووچۆ دەکەن سڕ بکا یان ڕایبگرێت. سڕکردنی دەمار دەتوانێ وەک چارەسەریی سیگناڵ یان لە ڕێگەی دانانی بۆڕێکی باریک کە دەرمانی تێدایە لە ماوە و لە پاش نەشتەرگەرییەکەدا بدرێت.

سەرتووتەپەردەنموونەیەکی سڕکردنی دەمارە کە تێیدا منداڵی بێهۆشکراو بۆڕییەکی باریکی لە پشتی دەخەن. کاتێک سەرتووتە پەردەیەک بەکار دەهێنرێت، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بێهۆشییەکە دەتواندێ کاریگەریی لە سەر میزڵدانی دابنێت، یانی منداڵەکە کاتێک پێویستی بە میزکردنە ئاگای لێ نابێت. لە زۆربەی حاڵەتەکانیشدا، سنۆدەیەکی میزیش لە منداڵەکە دەدرێت. ئەمەش بۆرییەکە کە بۆ هۆیەوە تەنانەت کاتێک کە منداڵەکە میزڵدانیشی بەتاڵ بێت هەست بە پێویستیی بە میزکردن دەکات. سەرتووتە پەردە دەشتوانێ کاریگەریی لە سەرر بەهێزی و هەستی قاچەکانیش دابنێ. زۆر گرینگە لەم بارەوە بە منداڵ بکوترێ و پێشی بکوترێ کە ئەم بۆڕییە پلاستیکییە بچووکە هیچ بەربەستێک لەبەردەم ڕۆیشتن و ڕاکشان لە سەر پشتی دروست ناکات.

مۆڕفین زیاتر لە کاتی نەشتەرگەری یان برینێکی زۆر جدیتر و قوستردا وەک ڕەوێنەرەوەیەکی ئازار بەکار دەهێنرێت. دۆزی هۆگرکەر لە کاتێکدا کە مۆڕفین وەک ڕەوێنەرەوەیەکی ئازار بەکار دەهێندرێ، ڕوو نادات و کاری پێ ناکرێت. ئەگەر منداڵەکەت بۆ ماوەیەی درێژخایەن دۆزی مۆڕفینی بدرێتێ، دۆزەکە وردە وردە کەم دەکرێتەوە بۆ ئەوەی پێش لە سەرهەڵدانەوەی ئازار و نیشانەکانی پێنەدان بگیرێت.