بێهۆشی

پێویستیی بێهۆشکردن لە نێو منداڵاندا زۆر باوە. ئەوە بەم مانایەیە کە منداڵەکە تەواو خەوی لێ دەکەوێ، بێ هۆش دەبێ، و لە کاتی وەرگرتنی ڕەوتێکدا کە تێکدەر یان ئازاردەر بێت دژەژانی دەدرێتێ. هەڵبژاردنی بێهۆشیی پەیوەندیی بە تەمەنی منداڵەکە، جۆری نەشتەرگەری، و بارودۆخی منداڵەکە هەیە. دەتواندرێ لە یەکێک لە ڕێگاکانی دەرزی لێدان لە ڕەگ یان گازێک کە منداڵێک لە دەمامک¬ڕا هەڵیدەمژن بێهۆش بکرێت. پاشان بێهۆشی لە رێگەی گاز، ڕژاندنی دەرمان بۆ ناو ڕەگ، و چەندها ڕێگای دیکەی ڕەواندنەوەی ژان بەردەوامی پێ دەدرێت.