ئەگەر منداڵەکەم ئازاری هەبوو

ئازار ڕەنگە جیاواز بێت: لە کاتی جووڵەدا خراپتر بێت و لە کاتی پشوودا باشتر بێت. ڕەنگە منداڵێک لە کاتی پشوودان، خەوتن و یاریکردندا ئازاری هەبێت. لە کۆتاییدا تەواو دەبێت.

وەشوێن ئەو ڕێوشوێن و ڕێنماییانەی ڕەواندنەوەی ئازار بکە کە لە نەخۆشخانە پێیان کوتووی. تێکەڵەیەکی دەرمانەکان کە لە ڕێگەی جیاواز کاریگەرییان دەبێت باشترین ڕێگایە. بە مەبەەستی پاراستنی دۆزێکی جێگیری دەرمانەکان و پێشگرتن لە گەیشتن بە "لووتکەی ئازار" بە وردیی وەشوێن ڕێنماییەکانی جۆری دەرمان، دۆزەکەی، و کاتی دۆزەکە بکەوە و بە دروستی جێبەجێیان بکە. ئەمە ئەم کاتانەش دەگرێتەوە کە وێدەچێت لەم کاتەدا منداڵەکەت هیچ ئازارێکی نییە.

شەو منداڵەکەت لە خەو هەڵسێنە بۆ ئەوەی دەرمانی ڕەواندنەوەی ئازاری بدەیەی، تەنانەت گەر وا دیار بکات کە باشتر بێت خەوەکەی تێک نەدەی. منداڵان و گەنجان بە گشتی زوو خویان لێ دەکەوێتەوە. ئەمە پێش لە تەقینەوەی لە ناکاوی ئازار دەگرێت کە ڕەنگە خەوەکەی تێک بدات و ڕەنگە لە رۆژی دواتردا مامەڵەکردن لە گەڵی و چارەسەرییەکەی ئەستەم بێت. هەروەها ڕەواندنەوەی ئازاری رێکوپێک بەو مانایە دێت کە بە گشتی بڕی کەمی دەرمان بدرێتێ، ئەمەش مەترسییەکانی لێکەوتە لاوەکییەکان کەمتر دەکاتەوە.

مێشک مەشغولکردنڕێگایەکی سرووستیی لەبیربردنەوە و یارمەتیدانی کەمکردنەوەی ئازارە. دەتوانی لە ڕێگەی داواکردنی ئەوەی کە منداڵەکەت بیر لە شتێکی پێکەنینی بکاتەوە، یان شتێک بکات کە پێی خۆشە، مێشکی منداڵەکەت مەشغوڵ بکەی. هانی منداڵەکەت بدە بۆ ئەوەی یاری بکات، بخوێنتەوە، نیگار بکێشێتەوە، گۆرانی بڵێت، لە سەر هێڵ چات بکات، یان سەیری ڤیدیۆ بکات. هەروەها دەشتوانی لە ڕێگەی گۆڕینی پۆزیشنی منداڵەکەت لە جێخەودا، یان دانانی باڵەنجێک لە ژێر قۆڵ یان قاچ یان لە ژێر پشتیدا یارمەتیی منداڵەکەت بدەی. پاش نەشتەرگەرییەکانی گەروو، خواردنەوە یان خواردنی شتێکی سارد یان خواردنی دۆندرمەیەک دەتوانێ هێورکەرەوەیەکی باش بێت.

جوڵە یارمەتیی سەلامەتی دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە بۆخۆی ڕەوێنەرەوەی ئازار بەرهەم بهێنێت.وەشوێن ئەو ڕێسایانەی جووڵە بکەوە کە پێت کوتراوە و لە ستافەکەت بپرسە کە پاش نەشتەرگەریی منداڵەکەت چ جوڵەیەک ئەنجام بدات. منداڵەکەت بورووژێنە و هانی بدە کە لە چوارچێوەی ڕێساکاندا بە شێوەی جیاواز جوڵەی هەبێت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هەندێک چالاکیی جەستەیی هەیە کە منداڵەکە دەتوانێ سەرەڕای سنووردراێتییەکان ڕێگەی پێ بدرێت ئەنجامیان بدات. هەموو منداڵان و گەنجان کاتێک کە جەستە و مێشکیان پێویستیان بە چالکبوونەوە باش مانەوە لە نەخۆشخانە هەیە چێژ لە هەوای تازە، چالاکیی جەستەیی، و جوڵە وەردەگرن.

ئەگەر لە پەیوەندیی لە گەڵ بەڕێوەبردنی ئازاری منداڵەکەت هەر پرسیارێکت هەیە یان شتێک هەیە کە لێی دڵنیا نی، پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانەوە بگرە. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین و پشتگیریت بکەین.