ئامادەکردنی منداڵان و گەنجان بۆ خەواندن لە نەخۆشخانە، بێهۆشی و نەشتەرگەرییەک

ئامادەکردنی گونجاو گوشاری دەروونی و نیگەرانی لە منداڵان و گەنجاندا کەم دەکاتەوە. ئەمە ڕەوتەکان ئاسانتر دەکات و لێکەوتە لاوەکییە کورتخایەن و درێژخایەنەکان کەم دەکاتەوە. ئەمە لە مامەڵەکردن لە گەڵ ئەو شتەی کە ڕووی داوە، و مامەڵەی باشتر لە گەڵ هەر جۆرە چارەسەری و چاوەدێرییەکی داهاتوو یارمەتیدەر دەبێت.

ئامادەکاری دەبێ بەردەوام بێت: چەندین ڕێگا بۆ لێکدانەوەی ئەو شتانەی کە منداڵەکان گوێیان لێ دەبێت، دەیخوێننەوە، دەیبینن، و هەستی دەکەن پێشکەش بە منداڵەکان بکە. یارمەتییان بدەن سەردانیی بەشە جیاوازەکانی ماڵپەڕەکەمان بکەن و ئەم لاپەڕانە چەندین جار بخوێننەوە. هەروەها هانیان بدەن نیگار بکێشنەوە، وێنە بکێشنەوە، دەنگ تۆمار بکەن، بنووسن، یان بە شێوازی خۆیان بیر و پرسیارەکانیان دەرببڕن.

چاوەدێریی تەندرووستیی و چارەسەریی پێشتر دەتوانێت گوشاری دەروونی نیگەرانییەکان زیاتر دەکات، بە تایبەتی پاش ئەزموونێکی خراپ. چاوەڕوانی ئەزموونێکی هاوشێوە یان خراپتر باوە، بەڵام زۆربەی کات ئەزموونێکی باش دەتوانێ ئەم بازنەیە بشکێنێت. گەشە و پەرەسەندن لە دوایین جارڕا دەتوانێ ببێتە هۆی گۆڕینی ئەوەی کە پێویستییان بە چ جۆرە ئامادەکردنێک هەیە و جۆری تێگەیشتنەکەشی گۆڕیبن. هەوڵ بدە تێگەیشتنێکت لە ئاستی ئێستای منداڵەکەت هەبێت، و پاشان منداڵەکەت لە ئاراستەی ئەم تێگەیشتنەدا ئامادە بکە. ئەو پڕۆگرامانەی ئامادەکاری کە پێشکەش دەکرێن بەکار بهێنە، تەنانەت ئەگەر پێشت وایە کە ئەم پلانانە تەنیا ئەو شتانەی دووپات دەکەنەوە کە لە سەردانی پێشووتری نەخۆشخانەدا رووی داوە. ڕەنگە منداڵەکەت لەبیری چووبێتەوە پێشتر چ فێر بووە، و ڕەنگە ئێستا گەورەتر بووبێت و هەر بۆیەیش ئێستا زیاتر تێدەگەن.

گرینگ نییە منداڵەکەت تەمەنی چەندە، لە یارمەتیدان بۆ ئامادەکردنی لە باشترین کاتدا لە گەڵی ڕاستگۆ بە. کاتێکی باش ئەو کاتەیە کە منداڵەکەت ئارامە، هێورە، پرسۆکە و پێ خۆشە بزانێت بڕیاڕە چ ڕوو بدات.

ئاگاداریی ئەو بیر و پەرچەکردارانە بە کە ڕەنگە لە دەورووپشتی نەخۆشخانەیەک، بێهۆشی و نەشتەرگەری ڕوو بدەن.