ئامادەکاریی پێش بێهۆشی

تەندرووستیی منداڵەکە لە پەیوەندیی لە گەڵ بێهۆشیدا زۆر گرینگە. هەربۆیە لەم بارانەوە پرسیارت لێ دەکرێت:

  • نەخۆشییەکانی ئێستا و ڕابردوو
  • هەستیارییەکان
  • ئەو چارەسەرییانەی کە ئێستا یان لە مانگی پێشوودا وەرگیراون
  • بێهۆشیی لە رابردوودا و گرفتەکان
  • هەر کەسی خێزانەکە کە کێشەی لە گەڵ بێهۆشیدا هەبووە
  • کێش
  • هەر ددانێکی شل یان ددانێکی دەستکرد
  • نەخۆشیی گەشت یان نەخۆشیی پاش بێهۆشی یان نەشتەرگەرییەکان
  • بەکارهێنانی تووتن یان هەڵم
  • دووگیانی
  • هەر جۆرە ئەزموونێکی خراپی چاوەدێریی تەندرووستی

بە تایبەتی، تکایە ئەگەر منداڵەکەت هەلامەتی هەیە یان بەم دواییانە هەڵامەتی هەبووە یان هەر جۆرە کێشەیەکی هەناسەدانی هەبووە پسپۆڕی بێهۆشی ئاگادار بکەوە. ئەمە دەتوانێ مەترسییەکانی پەیوەندییدار بە بێهۆشی بەرز بکاتەوە و نەشتەرگەرییەکە ڕەنگە پێویستی بە دواخستن بۆ کاتێکی دیکە هەبێت، مەگەر ئەوەی کە زۆر زۆر تەنگاڤی و بەپەلە بێت.