Boy in blue sweater with plaster on forehead is pouting and looking sad.

پاش برینی نەشتەرگەریی، سیگناڵەکان لە شوێنی برینداربوو یان شوێنی نەشتەرگری بۆکراوڕا بۆ مێشک دەنێردرێن و لەوێ ئەم سیگناڵانە بەیەکەوە کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی هەستی ئازار دروست بکەن. ئەم هەستە تاڕادەیەک لەم سیگناڵانەوە ذیت بەڵام لە رێگەی هەستەکانیشەوە دەگۆڕدرێن (بۆ نموونە دڵەڕاوکێ و ترس)، بیرەوەرییەکان (باش و خراپ)، و ئازاری پێشتر.

زۆر گرینگە لە بیرت بێت کە ئازار ئەزموونێکی تاکەکەسییە. هەر کەسێک هەست بە ئازاریی تایبەت بە خۆی دەکات و هیچ کەسی دیکە ناتوانێ بڵێ چەندە ناخۆسە یان چۆنە.

ئازاری پاش نەشتەرگەری باوە و پاش ڕەوتە نەشتەرگەرییە جدییەکان بەهێزترە. ئازار بە شێوەیەکی ئاسایی پاش چەند ڕۆژی یەکەم لە دوای نەشتەرگەری کەم دەبێتەوە. زۆر گرینگە بە منداڵێک بڵێی کە ئازار بۆ هەمیشە بەردەوام نابێت و وردە وردە کەم دەبێتەوە. لە ماوەی ڕۆژدا ئازار جیاوازە و زۆرتر باوە کە لە کاتی جووڵە و ڕۆیشتندا ئازارەکە زیاتر بێت. تەنانەت منداڵێک کاتێک کە خەوتووە، پشوو دەدات یان یاری دەکات ئازاری هەبێت. هەندێل لە منداڵان ئازارەکانیان لە رێگەی گریان، نەسرەوتن، تێڕامان لەو شوێنەی ئازاری هەیە دەردەبڕن، لە کاتێکدا کە هەندێک منداڵ ڕەنگە لە ڕێگەی بێدەنگیی زۆر یان لەخۆدابوونی زۆرەوە پێشآن دەدەن.

بەلاڕێدا بردنی سرنج لە سەر ئازار سرووشتییە و تەنانەت دەشتوانێ وەک بەشێک لە بەڕێوەبەریی ئازاریتش تماشە بکردرێ. گرینگە بتوانی یارمەتیی منداڵ بدەی هەستەکانی باس بکات و بشتوانی ئازاری منداڵ هەڵبسەنگێنی بۆ ئەوەی ڕێگە بدەی باشترین چارەسەریی ئازار بەکار بهێندرێت. بەواتایەکی دیکە هیچ مانایەک لە قارەمان بوون و نەناڵاندن لە دەست ئازاردا بوونی نییە